دادگەری گشتیی ئێران : بەرەوڕووی ئاژاوەچیان و هوکارانی بشێوی گشتی دەبینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i371938-دادگەری_گشتیی_ئێران_بەرەوڕووی_ئاژاوەچیان_و_هوکارانی_بشێوی_گشتی_دەبینەوە
دادگەری گشتیی ئێران وتی: بەرپەرچی ئاژاوەگێڕان و هۆکارانی بشێوی گشتی دەدەینەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2019 14:09 Asia/Tehran
  • دادگەری گشتیی ئێران : بەرەوڕووی ئاژاوەچیان و هوکارانی بشێوی گشتی دەبینەوە

دادگەری گشتیی ئێران وتی: بەرپەرچی ئاژاوەگێڕان و هۆکارانی بشێوی گشتی دەدەینەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، حوججەتولئیسلام محەممەد جەعفەر مونتەزەری بەئاماژە بە هەمواری نرخی بەنزین و ئەو ناڕەزایەتییانەی بەرامبەری کراوە، وتی: ئەو کردەو ڕەفتارانەی نەزم تێکدەدەن، بەپێی یاسا تاوانەو دەزگەی دادەوانی بەگوێرەی یاسا، بەرپەرچی ئەوکەسانە دەداتەوە کە بشێوی سازدەکەن.

دادئەستێنی گشتیی ئێران هەروەها وتی: بێگومان خەڵک ڕێبازی خۆیان لەو ژمارە کەمەی کەسانێک کە بەڕێبەستن و پەلاماردانی شوێنەکان، دژایەتییان لەگەڵ نیزام وخەڵک پێشان دەدەن، جیادەکەنەوە، خەڵک لەو کردار و ڕەفتارانە بێزارەو ڕێگەنادا ژمارێکی کەمی ئاژاوەگێڕان، هەلەکە بقۆزنەوەو دڵنیام کە خەڵک پشکی خۆیان لەئاژاوەچیان جیا دەکەنەوە.