دیداری فەرماندەری هێزی زەوینیی سوپای پاکستان لەگەڵ سەرلەشکر باقری
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i371999-دیداری_فەرماندەری_هێزی_زەوینیی_سوپای_پاکستان_لەگەڵ_سەرلەشکر_باقری
فەرماندەری هێزی زەوینیی سوپای پاکستان کە لەسەرووی شاندێکی پلەبەرزی سەربازی سەردانی تارانی کردووە، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2019 14:19 Asia/Tehran
  • دیداری فەرماندەری هێزی زەوینیی سوپای پاکستان لەگەڵ سەرلەشکر باقری

فەرماندەری هێزی زەوینیی سوپای پاکستان کە لەسەرووی شاندێکی پلەبەرزی سەربازی سەردانی تارانی کردووە، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەچاوپێکەوتنی رۆژی دووشەممەی سەرلەشکر "محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران و "قەمەر جاوید باجوا"ی فەرماندەری هێزی زەوینیی سوپای پاکستان، دوولایەن لەبارەی هاوکاریی بەرگری، سەربازی و ئاسایشی وتووێژیان کرد.

گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی ناوچە، بەهێزکرانی هاوکاری لەپێناو جێگیرکردنی سەقام و ئاسایشی پاوەجێ، چەسپاندنی ئاسایش لە سنورەکان، پێش گرتن بە جم و جۆڵی گرووپە ترۆریستییەکان و هاتنی نایاسایی، هێنانەدی سنورگەلی چالاکی ئابوری، ئاڵووێرە سنوریەکان و هاوهەڵوێستی لەمەڕ پرسەکانی جیهانی ئیسلام، لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژی سەرلەشکر باقری و باجوا بوو.