روحانی : شەهیدبوونی سپەهبوود سلێمانی سووربوونی ئێرانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی فراوانخوازیەکانی ئەمریکا دوو ئەوەندە کرد
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە : شەهیدبوونی سپەهبوود قاسم سلێمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی سووربوونی ئێران و گەلانی بیر ئازادی دیکە بۆ ڕاوەستان لە بەرامبەر فراوانخوازیەکانی ئەمریکا و بەرگریی لە بەها ئیسلامیەکانی دیکەی دوو ئەوەندە کرد .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی هەینی بە شەرمەزارکردنی تاوانکاریی ئەمریکا لە شەهیدکردنی سپەهبوود سلێمانی و ژمارێک لە هاوڕێیانی بە تایبەت موجاهیدی گەورە ئەبوومەهدی موهەندیس ، جەختی کردەوە : بێگومان تۆڵەی ئەم تاوانکاریە سامناکە لە لایەن گەلی گەورەی ئێران و گەلانی دیکەی بیرئازادی ناوچەکە ، لە ئەمریکای تاوانکار دەستێندرێتەوە .
روحانی وتیشی : ئەم هەنگاوە چەپەڵ و ترسنۆکانە ، نیشانەیەکی دیکەیە لە داماوی و دەستەوەستانیی ئەمریکا لە ناوچەکە و هەستی بێزاریی لە لایەن گەلانی ناوچەکە بۆ ئەم رژێمە دەسدرێژکارە کە بە لەژێر پێنانی هەموو پڕەنسیپ و ڕێسا مرۆییەکان و مافی نێودەوڵەتیی ، پەڵەیەکی شوورەیی دیکەی لەسەر لاپەڕەکانی پڕشوورەیی خۆی تۆمار کرد.