کانونی دوھەم 03, 2020 11:34 Asia/Tehran
  • زەریف : شەهیدکرانی سلێمانی داری خۆڕاگریی لە ناوچەکە و جیهاندا بەهێزتر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران ، شەهیدبوونی سەردار سەرلەشکەر قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بە مایەی بەهێزبوونی درەختی خۆڕاگری لە ناوچەکە و جیهاندا زانی .

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی بە شەرمەزار کردنی کردەی ئەمریکا لە شەهیدکردنی سەرداری سەرلەشکەر قاسم سلێمانی جەختی کردەوە : چەپەڵیی و گەمژەیی هێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکایی لە تیرۆر کردنی سەردار سلێمانی ، بێگومان داری خۆڕاگریی پتەوتر دەکات .

زەریف وتیشی : وەزاڕەتی دەرەوە هەموو پتانسێل و تواناییە سیاسی و مافەوانی و نێودەوڵەتیەکاتی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی بۆ وڵامدانەوەی رژێمی تاوانکار و تیرۆریستی ئەمریکا سەبارەت بەم  تاوانکاریە ئاشکرایە دەکاردێنێ .

وەزیری دەرەوەی  ئێران هەروەها لە سەر  تویتەر نووسی : واشنگتۆن بەرپرسی دەرەنجامی سەرکێشیەکانی یاغی گەرانەی خۆیەتی .

سەرپەیڤ