کانونی دوھەم 03, 2020 18:34 Asia/Tehran
  • لاریجانی : ئەمریکا باجی تیرۆری ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی دەدا

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران شەهادەتی حاج قاسم سولەیمانی بەمایەی دەرکەوتنی شۆڕش زانی و وتی: هەڵەیەک کە ئەمریکییەکان لەوبارەوە کردیان، هەڵەیەکی ستراتژیک بوو باجی ئەو تاوانەی دەرهەق بەگەلی ئێران کردیان و سەرداری پلەبەرزیان شەهیدکرد، دەدەنەوە.

"عەلی لاریجانی" لە پرۆگرامێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی، وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهادەتی حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری بوێر و گیانبازی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەو کارەساتە لەگەلی ئێران و هەموو گەلانی ناوچە کە ئاشنا بوون لەگەڵ کەسایەتیی ئەو شەهیدەو قەدری دەزانن، سەرەخۆشی دەکەم.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە ئەو شەهیدە مەزنە خاوەن تایبەتمەندیگەلێک بوو کە قەت لەمێشکەکان ناسڕێتەوە، وتی: ئەو بەڕێزە کەسێک بوو کە بۆ شۆڕش و ئارمانجەکانی وهەروەها ئێش و ئازاری موسڵمانان، کەسێکی گیانفیدا بوو. بەدرێژایی ٣٦ ساڵانێک کە ناسیاری ئەو کەسایەتییە بووم، هەردەم ئەو تایبەتییەی هەبوو و هەروەها کەسێکی بەغیرەت بوو و هەر بەو غیرەتەی لەحاند شۆڕش، بەرژەوەندییەکانی گەلی ئیران و موسڵمانان زۆر هەستیار بوو.

سەرۆکی مەجلیس لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: سەردار سولەیمانی کەسێکی ئازاو بوێر بوو کە لەپێناو ڕێبازەکەی بەوردیی هەوڵی دەدا. ئەگەر میدیا جیاجیاکان، ناوبراو وەک کەسایەتییەکی شاز باس دەکەن لەبەر ئەو وردبینیەی بووە کە سەبارەت بە کارەکەی بوویەتی. ناوبراو لەخولەکانی ئەم دواییەدا لەهێزی قودسی سپا چالاکی دەکردو خاوەن لێوەشاوەییەکی زۆر بوو و هەستێکی باشی بەرامبەر بەکارەکەی هەبوو و بەوپەڕی توانای لەپێناو ئامانجەکەی هەوڵی دەداو شەو و رۆژی بۆ نەبوو، بۆیە کەسایەتییەکی زۆر گرینگمان لەدەست دا.

سەرپەیڤ