زەریف : ئەمریکیەکان لە شەهیدکردنی سەردار سلێمانی تووشی هەڵەی حیسابات بوون
وەزیری دەرەوەی ێئران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە شەهید کردنی سەرداری سپەهبود قاسم سلێمانی تووشی راوێژی هەڵە بووە کە لە لایەن هەندێ لە سەرانی کۆنەپەرستی ناوچەکە پێیان درابوو ، گوتی : ئەمریکیەکان لەم تاوانکاریەدا تووشی هەڵەی حیسابات بوون .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، محەمەد جەواد زەریف شەوی رابردوو لە برنامەیەکی تایبەتی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی دا لە بارەی شەهیدکرانی شەهید قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سپای پاسداران لە عێراق بە دەستی لەشکەریانی تیرۆریستی ئەمریکایی گوتی ، ئەمریکیەکان کەوتنە داوێک و خۆیان تووشی ئەم رەوشە کرد و بەم هەڵەیە ، خۆیان لە ناوچەکە دەسڕنەوە .
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە سەردار سولەیمانی سەرداری ئاشتی بوو و کەسێک بوو کە بۆ نەهێشتنی تیرۆریسم و توندوی تیژی شەڕی دەکرد ، وتیشی ، ئەم کارەی ئەمریکا پێشێلکردنی سەروەریی و یەکپارچەیی عێراقە .
زەریف شەهید کردنی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکای بە کارێکی تیرۆریستیی ئاشکرا زانی و گوتی : ئەمریکا لە ساڵانی رابردوودا تیرۆریسم و شەڕی ئابووری لە دژی گەلی ئێران دانا .
وەزیری دەرەوەی ئێران ، پێشێلکرانی سەروەریی عێراق، پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێودەوڵەتیەکان و بریندارکردنی هەستی خەڵکی ناوچەکەی لە رەهەند ولایەنەکانی ئەم کارە تیرۆریستیەی ئەمریکا زانی و گوتیشی : خەڵکی ئەم وڵاتانە کینە و بێزاریی خۆیان لە هەنگاوی دڕندەکارانەی ئەمریکا بێگومان نیشان ئەدەن .
زەریف لە هەمان کاتدا لە بارەی فەرمانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ تیرۆرکردنی سەردار سلێمانی ، گوتی : ئەم کارەی تڕەمپ کارێکی هەڵمەتی هەڵبژاردن بوو ، هەم بۆ هەڵبژێردرانەوەی خۆی و هەم بنیامین نەتنایاهوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی و هەم بۆ رزگاربوونی لە لێپێچینەوە .