کانونی دوھەم 10, 2020 07:27 Asia/Tehran
  • زەریف: وڵاتان دەبێ بەرامبەر بە یەکلایەنەخوازیی ئەمریکا ڕاوەستن

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بێتوو وڵاتان بەرامبەر بە یەکلایەنەخوازییەکانی ئەمریکا ڕانەوەستن، بێ گومان زەبر و زیانی زیاتریان وەبەر دەکەوێ.

دوابەدوای خۆبواردنی ئەمریکا لە دەرکردنی ڤیزە بۆ ئمادە بوونی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیۆیۆرک، دەقی قسەکانی "محەممەد جەواد زەریف" کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە کرابوو، لە لایەن نوێنەری ئێران لەو ڕێکخراوەیەدا خوێندرایەوە.

زەریف بە ئاماژە بە  یەکلایەنەخوازیی پڕمەترسیی ئەمریکا و دواهاتە پڕزیانەکانی لە سەر یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، تیرۆر کرانی ترسنۆکانەی ئەو قارەمانانەی وا خەونی ئاڵۆزی گرووپگەلێکی وەک داعش بوون، وەکوو یەکێک لەو کردەوانەی ئەمریکا ناو بردووە. وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: لەو کاتەوە ڕژێمی نوێی ئەمریکا هاتۆتە سەر کار و لە دژایەتییەکی بنەڕەتی لەگەڵ جاڕنامەی نەیەوە یەکگرتووەکان، هەڕەشە و پەلامارێکی زیاتری کردۆتە سەر گەلی ئێران و وڵاتانی دیکە و ئێستا ئەمریکا تەنانەت بە لاسایی کردنەوە لە جەنایەتە جەنگییەکانی داعش. هەڕەشەی تیابردنی میرات و کەلەپووریی ژیاری هەزاران ساڵەی ئێران دەکات.

زەریف بە ئاماژە بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتننامە گرینگە نێودەوڵەتییەکان، ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەوڵ بۆ سزادانی ئەو وڵاتانەی کە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ دەکەن، ئەو کردەوانەی بە سووکایەتیی ئاشکرا  و بێ وێنە بە ئەنجومەنی ئاسایش وەسف کردووە. وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بۆ بەهێزتر کردنی چەنلایەنە خوایی نابێ دەرفەت بە یەکلایەنەخوازان بدرێت.

زەریف، بەهێزتر کردنی چەنلایەنەخوازیی بە فەکتەرێکی پێویست لە چوارچێوی ویست و ورەی لێبڕاوانەی دەوڵەتان و بەڵگەیەک بۆ داکۆکی لە بەها و پرەنسیپەکان و چەن لایەنەخوازیی نووسراو لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی و ڕایگەیاند: وەها بەڵگەیەک دەبێ سەر لە نوێ پێبەند بوونەوە بە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی و دەرەوەیی وڵاتان و قەدەغەی دەکار هێنانی  هەڕەشە و زەخت و زۆر بێ. 

سەرپەیڤ