رەخنەی روحانی لە بێ توانایی یەکیەتی ئوروپا لە بەجێهێنانی بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i377207-رەخنەی_روحانی_لە_بێ_توانایی_یەکیەتی_ئوروپا_لە_بەجێهێنانی_بەڵێنەکانی_لە_رێککەوتنی_ناڤۆکیدا
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی ، دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی ، یەکیەتی ئوروپا نەیتوانی هەنگاوێکی کاریگەر بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی لەم رێککەوتنەدا هەڵگرێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2020 16:20 Asia/Tehran
  • رەخنەی روحانی لە بێ توانایی یەکیەتی ئوروپا لە بەجێهێنانی بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی ، دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی ، یەکیەتی ئوروپا نەیتوانی هەنگاوێکی کاریگەر بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی لەم رێککەوتنەدا هەڵگرێ .

حەسەن روحانی ئەمڕۆ شەممە لە چاوپێکەوتنی ستێف بلۆک وەزیری درەوەی هولەند لە تاران ، بە ئاماژە بەوەی کە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی بە زیانی گەلانی ناوچەکە و جیهان و خەڵکی ئەمریکاش بووە گوتی : هەمو لا دەبێ هەوڵ بدەن رێککەوتنی ناڤۆکی بپارێزرێ و ئێران لەمبارەوە رێگای دانوستانی دانەخستووە .

 روحانی بە ئاماژە بە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران جەختی کردەوە : بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا تەنانەت دەوا و دەرمان و خۆراکی گەلی ئێرانیشی گرتووەتەوە و چاوەڕوانیی دەکرێ گەلانی ئازادیخوازی جیهان بە دەنگی بەرز ئەم بایکۆتە نایاساییانە شەرمەزار بکەن .

روحانی پێی داگرت : ئاسایشی رۆژاوای ئاسیا دەبێ لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە بپارێزرێ و ئامادەبونی هێزە بیانیەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس لە ژێر ناوی هاوپەیمانیی جیاجیا ، بە زیانی ئاسایشی ناوچەکەیە .

ستێف بلۆک وەزیری دەرەوەی هولەندیش لەم دیدارەدا وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی پاراستنی رێککەوتنی ناڤوکی وەک رێکەوتنێکی نێودەوڵەتیی گوتی : کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی کارێکی دروست نەبوو .

نابراو وتیشی : دەبێ درێژە بە وتووێژەکان بددەین و دانوستان دەتوانێ رێگا چارەی کێشە و ناکۆکیەکان بێت .