قەدەغەی سێ رۆژەی هاتوچۆی موسافیران بۆ هەورامان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i381776-قەدەغەی_سێ_رۆژەی_هاتوچۆی_موسافیران_بۆ_هەورامان
بە پێی پەسندکراوی بنکەی کۆرۆنای پارێزگای کرماشان لە کاتژمێری ١٤ی سبەینێ (سێ شەممە) تا دوانیوەڕۆی شەممەی حەوتەی داهاتوو، جگە لە خەڵکی خۆجێی کەس بۆی نییە سەردانی شارەکانی هەورامان بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2020 17:57 Asia/Tehran
  • قەدەغەی سێ رۆژەی هاتوچۆی موسافیران بۆ هەورامان

بە پێی پەسندکراوی بنکەی کۆرۆنای پارێزگای کرماشان لە کاتژمێری ١٤ی سبەینێ (سێ شەممە) تا دوانیوەڕۆی شەممەی حەوتەی داهاتوو، جگە لە خەڵکی خۆجێی کەس بۆی نییە سەردانی شارەکانی هەورامان بکات.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان ئەمڕۆ (دووشەممە) لە کۆبوونەوەی بنکەی کۆرۆنای پارێزگا بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری تەندروستی، ڕایگەیاند: بە داخەوە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنایی نیشاندەری دۆخی نالەباری پارێزگای کرماشانە و چاوەروان دەکرێت خەڵکی خۆشەویستی کرماشان وەک مانگەکانی ڕابردوو بە هاوبەشی بەرپرسانەیان، ئەو قەیرانە ئیدارە بکەن.

پارێزگاری کرماشان داخرانی ناوچەگەلی گەشتیاری و پڕهاتوچۆی بە یەکێک لە رێکارگەلی کۆنتڕۆڵی ئەو نەخۆشییە زانی و وتی: بە پێی پەسندکراوی بنکەی کۆرۆنای پارێزگا لە کاتژمێری ١٤ی سبهەینێ (سێ شەممە) تا دوانیوەڕۆی شەممەی حەوتەی داهاتوو، جگە لە خەڵکی خۆجێی کەس بۆی نییە سەردانی شارەکانی هەورامان بکات و تەواو شوێنەوار و ناوەندە گەشتیارییەکانی ئەو چوار شارەی هەورامان داخراوە دەبێ.