روحانی : حکومەتی ئێران پێویستیی بە قەرزوەرگرتنی دەرەکی و نێوخۆیی نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i383081-روحانی_حکومەتی_ئێران_پێویستیی_بە_قەرزوەرگرتنی_دەرەکی_و_نێوخۆیی_نیە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ێئران بە ئاماژە بە کارتێکەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر رەوشی ئابووریی وڵاتانی جیھان گوتی ، حکومەتی ئێران سەرباری بایکۆتەکان ، پێوستیەکی بە قەرزوەرگرتنی دەرەکی و نێوخۆیی نیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2020 09:57 Asia/Tehran
  • روحانی : حکومەتی ئێران پێویستیی بە قەرزوەرگرتنی دەرەکی و نێوخۆیی نیە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ێئران بە ئاماژە بە کارتێکەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر رەوشی ئابووریی وڵاتانی جیھان گوتی ، حکومەتی ئێران سەرباری بایکۆتەکان ، پێوستیەکی بە قەرزوەرگرتنی دەرەکی و نێوخۆیی نیە .

حەسن روحانی رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا وتیشی ، وڵاتانێک کە لە ژێر بایکۆت و گوشاری ئابووریدان ، دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا رووبەڕووی رەوشی ئابووری خراپ بوونەوە و بۆ نموونە قەرزوەرگرتنی بریتانیا لەم ماوەیەدا ، 273 پۆند بووە . 

روحانی بە ئاماژە بەوەی کە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان بۆ تێچووی دەرمانی کۆرۆنای پارە وەدەگرن ، جەختی کردەوە : لە ئێران بۆ تێچووی دەرمانی نەخۆشانی کۆرۆنایی پارەیەک وەرناگێردرێ . 

روحانی وتیشی : حکومەتی ئێران بە رێوشوێنی پپوێست توانیویەتی رەوشی ئابووریی وڵات سەرباری بایکۆت و کۆرۆنا بەڕێوەبەرایەتی بکات .