ته‌مووز 20, 2020 21:20 Asia/Tehran
  • پێداگریی روحانی لەسەر بەھێزکران و گەشەی پێوەندیی و ئاڵووێری سنووریی لە گەڵ دراوسێکان

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگریی لەسەر بەھێزکران و گەشەی پێوەندیی و ئاڵووێری سنووریی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ ، فرەجۆریی لە ھەناردەی کاڵای غەیری نەوتی بە مایەی کەمبوونەوەی زیان پێگەیشتنی ئابوریی وڵات زانی .

حەسەن روحانی لە کۆبوونەوەی نەھێشتنی لەمپەرەکان و ھاسانکاریی بۆ ھەناردە ، رێخۆشکردن بۆ بەرزکردنەوەی ھەناردەی کاڵا ئێرانیەکان بۆ وڵاتانی دراوسێ و ئامانجی داوا کرد . 

روحانی بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی دراوسێ لە ئەولەویەتی یەکەمی پێوەندیی ئابووریی ئێران دان ، گوتی : سیاسەتی حکومەتی ئێران ، زیاتر لە جاران پێوەندیی بە تایبەت ئاڵووێری ئابووریی و تیجاری لە گەڵ دراوسێکانە . 

سەرپەیڤ