ڕۆحانی: ھێزەکانی بیانی ناتوانن پەیوەندیی برایانەی نێوان ئێران و عێراق تێک دەن
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پاراستنی سەروەریی خاک و ئاسایشتی عێراقی وەک دراوسێیەکی گرینگ و ستراتژی بۆ ئێران بە گرینگ نرخاندو وتیشی:ھێزەکانی بیانی قەت ناتوانن پەیوەندیی برایانەی ئەم دوو دراوسێ کۆنە تێک دەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حەسەن ڕۆحانی» ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق، قەبوڵ کردنی ئەرکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لە لایەن بەڕێزیەوە لەم ھەل و مەرجە دژوازرو تایبەتییەی ئەمڕۆی عێراق دا بە نیشانەی متمانەپێکردنی تەواوی ڕەوتە و کۆتلە سیاسییەکانی عێراق بەرامبەر بە ناوبراو زانی و وەک ھێمایەکی قوڵ بوونەوەی یەکگرتن و برایەتیی کۆمەڵگای عێراق لێکی دایەوەو وتی: پەرۆشی و ھۆگربوونی ھەردووک نەتەوەی ئێران و عێراق بەرامبەر بە چارەنووسی یەکتر، سەرمایەیەکی گەورەیە لە ئاراستەی گەشەی ھەمە لایەنەی پەیوەندی و ھاوکارییەکانی ھەردووک وڵات.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئێران و عێراق لە ڕووی فەرھەنگی و ئایینی و مێژوویی و سیاسییەوە خاڵی ھاوبەشیان زۆرە و حەوزەکانی عیلمییەی قوم و نەجەف دوو سەرمایەی گەورەن بۆ ئێران و عێراق.
ڕۆحانی بەدرەبڕینی ئەمەی کە ئێران و عێراق دەتوانن بە ھاوکاریی یەکتر لەم دۆخە دژوارەی کە تەشەنای کۆرۆنا بەسەری دا سەپاندوون، بپەڕنەوە، وتیشی: ھەردووک وڵات دەبێ بە ھاوکاریی بەربڵاو لە ھەموو بوارەکاندا، ئەو خاڵانەی لە سەریان ڕێککەوتوون ھەرچی خێراتڕ پراکتیزە بکەن.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پاراستنی سەروەریی خاک و ئاسایشتی عێراقی وەک دراوسێیەکی گرینگ و ستراتژی بۆ ئێران بە گرینگ نرخاندو وتیشی:ھێزەکانی بیانی قەت ناتوانن پەیوەندیی برایانەی ئەم دوو دراوسێ کۆنە تێک دەن.
ڕۆحانی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆڵگێڕانی چارەنووس سازی عێراق وەک وڵاتێکی ھێزمەندی موسڵمان و عەرەبی لە ناوچەکەدا لە ئاراستەی دابین کردنی سەقام و ئاشتی، لێبڕاوانە پشتگریی دەکات.
«موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقی بە واوەتر لە پەیوەندییەکی ئاسایی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ زانی و وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری عێراق خاوەنی پەیوەندیەکی ستراتژیین کە ھۆگریی قوڵی جەماوەری ھەردوک وڵاتەکە بەرامبەر بەیەکتر پاڵپشتێکی بەھێزە بۆ ئەم پەیوەندییە ستراتژییە.
جێگای ئاماژەیە سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دانوستانەکانیاندا لە سەر ئەوە ڕێک کەوتن کە لێژنەیەکی ھاوبەش بە مەبەستی پێ و شوێن گرتن و خێرا کردنەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکانی دوو وڵات پێک بھێنرێت و ھەرچی خێراترچالاکییەکانی دەست پێ بکات.