ته‌مووز 25, 2020 16:28 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ٢ هەزار 316 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە.

یما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢  هەزار و 316 کەسی دیکە بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا  288 هەزار و   839 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

لاری ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی  195 کەس ڕاگەیاند و گوتی : ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە  15  هەزار و  484 کەس .

وتیشی:  251 هەزار و 319  کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ