ته‌مووز 25, 2020 16:57 Asia/Tehran
  • روحانی : خەڵکی ئێران لە هەمبەر گوشارەکاندا بەچۆکدا نایەن

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بە پیلانی دوژمنان بۆ زەبر وەشاندن لە وڵات وتی : خەڵکی ئێران خاوەنی توانایی و دەسەڵاتی کافی بۆ ڕاوەستاوی لە هەمبەر گوشارەکاندان و بەچۆکدا نایەن .

حەسەنی  ڕوحانی  سەرۆک کۆماری  ئیسلامی  ئێران  ڕۆژی  شەمە  لە دانیشتنی  ئەرکانی  نیشتمانی بەرەنگار بوونەوەی  کورۆنا  وتیشی  :  خەڵکی  ئێران بۆ  بەرەنگار بوونەوەی  بایکۆتەکان  ،  ڤایروسی  کۆرۆنا  و هەر کێشەیەکی  گەورەی  دیکە بە هاوکاری  و هاودەنگی ئەو کێشەگەلە  چارەسەر دەکەن . 

ڕوحانی  بە وتنی  ئەوەی  کە کەڵک وەرگرتنی بەربڵاو  لە  گەڵاڵەگەلی  نیشتمانی  سەرەڕای  بایکوتەکان و کێشەکانی کورۆنا  نیشاندەری  هەنگاونانی وڵات  وڵات  لە  ڕێگای گەشەدایە  وتیشی : ئومێد بە  داهاتوو  و بەرنامە داڕشتنی  دروست  دوو  خاڵی گرینگ  بۆ تێپەڕبوون  لە کێشەکان و گەیشتن بە  داهاتوویەکی  باشترە .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی  ئێران  هەروەها  وێڕای  ئاماژە بە بەڕێوە چوونی  ڕێ و ڕەسمی  تازیەداری  شەهادەتی  ئیمام حسین -ع-  ئێمامی سێهەمی شێعەکانی  جیهان  وتیشی  : ئەو ڕێ و ڕەسمە  دەبێ  لە  سەرانسەری  ئێرانی ئیسلامی  بە  لەبەرچاو گرتنی وردی خاڵەکانی تەندروستی  بەڕێوە بچێت .

سەرپەیڤ