وەزاڕەتی ئیتلاعات : سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی توندەر مان لە ئەمریکا گرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384529-وەزاڕەتی_ئیتلاعات_سەرکردەی_گروپی_تیرۆریستیی_توندەر_مان_لە_ئەمریکا_گرت
هێزە ئاسایشیەکانی ئێران سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی "توندەر " جێگیر لە ئەمریکیان گرت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2020 11:02 Asia/Tehran
  • وەزاڕەتی ئیتلاعات : سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی توندەر مان  لە ئەمریکا گرت

هێزە ئاسایشیەکانی ئێران سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی "توندەر " جێگیر لە ئەمریکیان گرت .

وەزاڕەتی ئیتلاعات ئەمڕۆ شەممە بە دەرکردنی ئاگاداریەک رایگەیاند : جەمشید شارمەهد سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی " توندەر " کە لە ئەمریکاوە هەڵمەتی تیرۆریستیی لە ئێران بەڕێوە دەبرد لە هەڵمەتێکی ئاڵۆزکاودا لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانی ئێرانەوە گیرا .

شار مەهد ساڵی 2008 هەڵمەتی تەقینەوە لە حسێنیەی سەیدوشەوهەدای شیراز ، ناوەندی پارێزگەی فارس لە باشووری ئێرانی دیزاین  کرد و ئەنجامی دا کە تیایدا 14 کەس شەهید و 215 کەس لە تازیەدارانی حسێنیی بریندار بوون .

هەروەها تاقمی تیرۆریستیی توندەر لە ساڵانی رابردوودا بە نیازی چەندین هەڵمەتی گەوری تیرۆریستیی لە ئێراندا بوو .

تەقاندنەوەی بەنداوی سیوەندی شیراز ، تەقاندنەوەی بۆمبی سیانووری لەپێشانگەی کتێبی تاران  و تەقاندنەوەی بۆمب لە  گڵکۆی ئیمام خومەینی(رە) لە کارەکانی ئەم گروپە بووە .

وردەکاری زیاتری هەڵمەتی ئاڵۆزکاو و سەرکەوتوانەی هێزە ئاسیاشیەکانی ئێران  بۆ لەداوخستنی سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی توندەر دواتر رادەگێندرێ .