ڕوحانی: ڕاگرتنی 4 کەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە درۆیەکی گەورەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385162-ڕوحانی_ڕاگرتنی_4_کەشتی_ئێرانی_لە_لایەن_ئەمریکاوە_درۆیەکی_گەورەیە
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکاییەکان کاتێک بینییان کە لە ئەنجومەنی ئاسایشدا سووک و چرووک بوون رایانگەیاند کە چوار کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانییان ڕاگرتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2020 09:01 Asia/Tehran
  • ڕوحانی: ڕاگرتنی 4 کەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە درۆیەکی گەورەیە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکاییەکان کاتێک بینییان کە لە ئەنجومەنی ئاسایشدا سووک و چرووک بوون رایانگەیاند کە چوار کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانییان ڕاگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ شەمە لە لێدوانێکدا لە لیژنەی بەرەنگاریی کۆرۆنا وتی: ڕاگرتنی 4 کەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە درۆیەکی گەورەیە کە ئەمریکا بۆ پەردەپۆش کردنی شکستە کەی لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕایدەگەیێنێت.

ئەوەشی وت کە شکستی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەرکەوتنی سیاسی ئێران بوو، و نیشانی دا کە تەنانەت ڕێککەوتنی ناڤۆکیی نیوەگیانیش دەتوانێ ئەمریکا زەلیل بکات.

ڕۆحانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئیسرائیل و ئیماراتیش وتی:  هیوادارین وڵاتانی ناوچەکە وانە فێر ببن لە زەلیل بوونی ئەمریکا و توخنی ئەو ڕژێمە داگیرکەر و ستەمکارە نەکەون کە ساڵانێکە خەریکی جەنایەتە.