تەخت ڕەوانچی: ھەنگاوەکانی دەوڵەتی ئەمریکا زیاتر ئەو وڵاتە تەریک دەخاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385417-تەخت_ڕەوانچی_ھەنگاوەکانی_دەوڵەتی_ئەمریکا_زیاتر_ئەو_وڵاتە_تەریک_دەخاتەوە
باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ئەمریکا بە ھەوڵدانی بۆ بووژاندنەوەی بڕیارنامە بەسەرچووەکان، زیاتر خۆی تەریک دەخاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2020 06:28 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: ھەنگاوەکانی دەوڵەتی ئەمریکا زیاتر ئەو وڵاتە تەریک دەخاتەوە

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ئەمریکا بە ھەوڵدانی بۆ بووژاندنەوەی بڕیارنامە بەسەرچووەکان، زیاتر خۆی تەریک دەخاتەوە.

«مەجید تەخت ڕەوانچی» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، ڕۆژی ھەینی دوابەدوای ڕەوانەکرانی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت بە مەبەستی کارا کردنی میکانیزمی پەلەپیتکە لە توییتێکدا نووسی: ئەمریکا لە سەر خۆسوک کردنی دیپلۆماسیانەی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان ئەویش دووساڵ دوای وازھێنانی لە بەرجام بەردەوامە.

تەخت ڕەوانچی وتیشی: ھیچ جۆرە چەواشەکاری و یان ورووژاندنێک بۆ داسەپاندنی ئەو بانگەشە ساختەیەی یارمەتیی ئەمریکا نادات.

ئەمریکا سەرباری ئەوەی کە دوو ساڵ لەمەوبەر بە شێوەی فەرمیانەو بە بێ گەڕانەوە بۆ بڕیارنامەی ٢٢٣١ لە ھەنگاوێکی نایاسایی دا لە بەرجام کشایەوە، کەچی لە لێکدانەوەیەکی مافەوانیانەی تازەدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە بە گوێرەی بڕگەکانی ئەم بڕیارنامەیە ھێشتاش بەشدارێکی بەرجام دێتە ئەژمارو لەم چوارچێوەیەش دا بۆی ھەیە لە میکانیزمەکانی نێو ڕێککەوتنەکە لەوانە میکانیزمی پەلەپیتکە بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت دژی ئێران کەڵک وەربگرێت.