قاڵیباف: ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا دژی ئێران بێ ئەنجام بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385560-قاڵیباف_ئەوپەڕی_گوشاری_ئەمریکا_دژی_ئێران_بێ_ئەنجام_بووە
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا دژی ئێران بێ ئەنجام بووەو لە ماوەی ئەم مانگانەو ساڵی داھاتوو ڕەوشتی ئێران گەلێک باشتر دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2020 12:32 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا دژی ئێران بێ ئەنجام بووە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا دژی ئێران بێ ئەنجام بووەو لە ماوەی ئەم مانگانەو ساڵی داھاتوو ڕەوشتی ئێران گەلێک باشتر دەبێت.

«موحەممەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیداری «مارکوس لایتنێز» باڵوێزی سوییسڕا لە تاران بە دەربڕینی ئەمەی کە وڵاتنانی ئەورووپی بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەمریکا دەبێ سیاسەتێکی سەربەخۆ بگرنە بەر، وتیشی: ئێران لە تەنیشتی پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ئاسیا، ھۆگری پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپاشە.

سەرۆکی ھێزی یاسادانانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندیی مێژوویی و ئەرێنیی ھەردووک وڵاتەکەو پێویستیی پەرە پێ درانی پەیوەندیی ئابووریی نێوان ئێران و سوییسڕا، وتیشی: پێکھێنانی کەناڵێکی دراڤی لە نێوان سوییس و تاران دەستپێشخەرییەکی لەبارەو دەبێ ھەوڵ بدرێت ھەتا بارستایی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ ئەم کەناڵە لە بوارەکانی تەندروستی و خۆراک و ھتد... لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی ھەردووک وڵات پەرە یستێنێ.

باڵوێزی سوییسڕا و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێرانیش وێڕای ستایش کردنی ڕوانگەی ئەرێنیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی:«بێڕن» سیاسەتێکی یەکانگیربووی لە سەر بنەمای متمانەچێکردن لە ڕووی پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ تاراندا ڕەچاو دەکات.