سپای پاسداران : دەسەڵاتدارانی بەحرێن چاوەڕوانی تۆڵەی سەختی موجاھیدانی رزگارکردنی قودس بن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386361-سپای_پاسداران_دەسەڵاتدارانی_بەحرێن_چاوەڕوانی_تۆڵەی_سەختی_موجاھیدانی_رزگارکردنی_قودس_بن
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی وێڕای شەرمەزار کردنی دامەزرانی پێوەندیی دیپلۆماتیکی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی رایگەیاند : دەسەڵاتدارانی جەللادی بەحرێن چاوەڕوانی تۆڵەی سەختی موجاھیدانی قودس و گەلی موسوڵمان و بە غیرەتی ئەم وڵاتە بن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2020 17:55 Asia/Tehran
  • سپای پاسداران : دەسەڵاتدارانی بەحرێن چاوەڕوانی تۆڵەی سەختی موجاھیدانی رزگارکردنی قودس بن

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی وێڕای شەرمەزار کردنی دامەزرانی پێوەندیی دیپلۆماتیکی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی رایگەیاند : دەسەڵاتدارانی جەللادی بەحرێن چاوەڕوانی تۆڵەی سەختی موجاھیدانی قودس و گەلی موسوڵمان و بە غیرەتی ئەم وڵاتە بن .

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی رابردوو (  ھەینی ) باسی ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنیی کرد . 

سپای پاسدارانی شۆڕی ئیسلامیی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختیشی کردەوە : ھەنگاوی پڕ شورەیی رژێمی ئالی خەلیفە لە دامەزراندنی پێوەندیی لە گەڵ رژێمی زایۆنی کە بەپێچەوانەی ئیرادە و ئارمانجی گەلی موسوڵمانی بەحرێن ئەنجام بوو ، گەمژەییەکی گەورە و بە دوور لە ھەرچەشنە شەرعیەتێکە .