لە دیدار لە گەڵ نووری مالکی: هۆشداریی شەمخانی بە سەرکردە سازشکارەکانی ناوچەکە
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: جیهانی ئیسلام ڕێگە نادات پلانی زایۆنیزم بێتە دی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلی شەمخانی سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و نوری مالکی سەۆکی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا لە تاران دیداریان کرد.
لەم دیدارەدا عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران بە هۆشداریی دان بە سەرکردە سازشکارەکانی ناوچەکە وتی: ئەوان ئارمانجی فەلەستین و ڕزگاریی قودسیان کردە قوربانی هەوا و خواستە کاتییەکانی خۆیان.
وتیشی: جیهانی ئیسلام ئیزن نادات پلانی مەترسیداری بەناو ئاشتی زایۆنییەکان بێتەدی.
شەمخانی لەم دیدارەدا بە ڕوون کردنەوەی ستراتێژی دووبەرەکی نانەوە و نائەمن کردنی ئەمریکاییەکان لە ناوچە, جەختی کرد: گرینگترین یەکەمایەتی وڵاتان بۆ بەرەنگاریی لە گەڵ ئەم ڕوانگە یەکڕیزی ناوخۆیی و هاوکاری هاوبەشی وڵاتانە.
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنەکانی یەکڕیزی و پێشکەوتنی عێراق لە بیری ئەوەدان هەڵبژاردنی داهاتوو لەم وڵاتە بکەنە شوێنی ئاژاوە نانەوە, وتی: پێویستە گەلی عێراق بە تایبەت حزب و گرووپەکان و هەروەها کەسایەتییە شیعەکان یەکگرتوویی خۆیان بپارێزن.