ترەمپ لە بەر دان پیادانانی بە کوشتنی کاربەدەستێکی فەرمیی وڵاتێک دەبێ دادگایی بکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386875-ترەمپ_لە_بەر_دان_پیادانانی_بە_کوشتنی_کاربەدەستێکی_فەرمیی_وڵاتێک_دەبێ_دادگایی_بکرێت
وتەبێژی شورای نیگەھیانی یاسای بنەڕەتیی ئێران جەختی کرد: دان پیادانان بە کوشتنی کاربەدەستێکی فەرمیی وڵاتێک لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە، دادگایی کردنی بەبڕشتانەو بێ لایەنی ناوبراو پێویست دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2020 15:30 Asia/Tehran
  • ترەمپ لە بەر دان پیادانانی بە کوشتنی کاربەدەستێکی فەرمیی وڵاتێک دەبێ دادگایی بکرێت

وتەبێژی شورای نیگەھیانی یاسای بنەڕەتیی ئێران جەختی کرد: دان پیادانان بە کوشتنی کاربەدەستێکی فەرمیی وڵاتێک لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە، دادگایی کردنی بەبڕشتانەو بێ لایەنی ناوبراو پێویست دەکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە لێدوانێکی ڤیدیۆیی دا لە حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، تیرۆری سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی وەک شانازییەکی دەوڵەتی ئەمریکا ھێنایە ئەژمار.

«عەباسعەلی کەدخودایی» وتەبێژی شورای نیگەھیانی یاسای بنەڕەتیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەڕەی توییتێرەکەی دا وێڕای ئاماژەکردن بە وتەکاتی ترەمپ وتیشی: دان نان بە کوشتنی کاربەدەستی فەرمیی وڵاتێک نەک ھەر ناتوانێ جێگای شانازی بێت،بەڵکو پێویستی بە دادگایی کردنێکی بەبڕشتانەو بێ لایەنیشە ھەتا لەمەولا ھەرکەسێک بە بانگەشەی بێ تناوەڕۆک و زەخت و زۆرو ھانا بردن بۆ تیرۆریزمی دەوڵەتی نەتوانێ دڕندەکاری ئەنجام بدات.