زەریف : ئایەتوڵڵا سیستانی بۆ جیھانی ئیسلام سەرمایەیەکە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بروسکەیەک دا ئایەتوڵڵا سیستانی بە سەرمایەک بۆ جیھانی ئیسلام ناوبرد .
محەمەد جەواد زەریف لە بروسکەیەکی توویتەری دا بە زمانی عەرەبیی نووسی : حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی رێزدار ، قەڵایەکی قایمی عێراق و سەرمایەیەک بۆ تێکڕای جیھانی ئیسلامە .
زەریف لەو بروسکەیەدا وتیشی : ئێران رۆڵی ئایەتوڵڵا سیستانی لە دامەزراندنی ئاسایش لە عێراق و سەقامەکەی و پاراستنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە و رزگاربوون لە چنگ دەسەڵاتە داگیرکەران و بنیاتنانی عێراقی نوێ لەسەر بنەمای چاوەڕوانیەکانی گەلی برامان عێراق ، بەرز ڕادەگرێ .
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێرانیش لە پرێس کۆنفڕانسی حەفتانەی بە ئاماژە بە گرنگایەتی مەرجعیەت بۆ گەلی ئێران و عێراق و رێزێک کە گەل و حکومەتەکانی دوو وڵات بۆ ئەم بابەتە گرنگە دایدەنێن ، گوتی : ئایەتوڵڵا سیستانی ڕۆڵێکی بێوێنەی لە عێراق دا ھەیە و لە نێو شیعەدا پلەو جێگەی تایبەتی ھەیە .