ڕۆحانی: ھەرچەشنە دەستوەردانێکی بیانی لە کێشەی ئیرەوان و باکو دۆخەکە زیاتر دەشڵەژێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387191-ڕۆحانی_ھەرچەشنە_دەستوەردانێکی_بیانی_لە_کێشەی_ئیرەوان_و_باکو_دۆخەکە_زیاتر_دەشڵەژێنێ
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە بارەی ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە لە بەر کێشەو پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان، ھەرچەشنە دەستوەردانێکی بیانیی لەم بارەیەوە بە ھۆکاری ئڵۆزتر بوونی زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2020 14:45 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ھەرچەشنە دەستوەردانێکی بیانی لە کێشەی ئیرەوان و باکو دۆخەکە زیاتر دەشڵەژێنێ

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە بارەی ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە لە بەر کێشەو پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان، ھەرچەشنە دەستوەردانێکی بیانیی لەم بارەیەوە بە ھۆکاری ئڵۆزتر بوونی زانی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «نیکۆڵ پاشینییان» سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی ئاشتی و سەقام و ئتسایشت لە ناوچەکەدا، وتیشی: ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بەرگەی ناپاوەجێیی و شەڕی تازە ناگرێت.

ڕۆحانی وێڕای ئاماژە کردن بە ناکۆکییەکانی لەمێژینەی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە سەر کێشەی قەرەباغ و ئەمەی کە دەبێ بۆ چارەسەریی کێشەکان لە چوارچێوەی داب و نەریتی نێونەتەوەیی و سەروەریی وڵات ھەوڵ بدرێت، وتیشی: ڕاگیرانی ئەم تێکھەڵچوونانە بۆ وێران گرینگەو تاران چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە ئەرمینیاو ئازەربایجان بە تەگبیرو پشوودرێژییەوە لەم ئاراستەیەدا ھەنگاو ھەڵگرن.

«نیکۆڵ پاشینییان» سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیاش وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییەکانی سەرچاوەگرتوو لە پێکدادانە سەربازییەکانی ئەرمینیا لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، ھەرچەشنە ئاڵۆزییەکی بە زیانی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە زانی و لە ھەرجۆرە دەستپێشخەرییەک بۆ ڕاگرتنی توندوتیژییەکان پێشوازیی کرد.

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ھەروەھا لە ھەرچەشنە دەستوەردانێکی دەرەکی لە کێشەی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان نیگەرانیی دەربڕی.