تاوتوێ کرانی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، تەوەری وتووێژی نێوان جەلالی و ڤەرشینین بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387763-تاوتوێ_کرانی_گۆڕانکارییەکانی_ناوچەکە_تەوەری_وتووێژی_نێوان_جەلالی_و_ڤەرشینین_بوو
باڵوێزی ئێرڕان لە مۆسکۆو یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا پێکەوە وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 09:53 Asia/Tehran
  • تاوتوێ کرانی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، تەوەری وتووێژی نێوان جەلالی و ڤەرشینین بوو

باڵوێزی ئێرڕان لە مۆسکۆو یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا پێکەوە وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دیداری ڕۆژی سێ شەممەی «کازم جەلالی» باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ و «سێرگێئی ڤەرشینین» یاریدەری وەزیری دەرەوەی  ڕووسیا ، ھەردووک لا لە بارەی پرسی ناوچەیی لەوانە دابین کردنی ئاسایشتی کەنداوی فارس و بەرەوپێش بردنی ڕێکاری تۆکمەوتەواوی چارەسەریی قەیرانی سووریا لە سەر بنەمای ڕێزنان لە مافی دەستەڵات و سەروەریی خاکی وڵاتانی ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییەوە.

جەلالی ھەرشینین ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی بەردەوام کرانی ڕەوتی چارەسەریی قەیرانی سووریا بە ھۆی  ئ ەو لایەنە سوورییانەی کە ڕێکخراوەی نەتەوەکان داکۆکییان لێ دەکات و گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بە تەواوی ئەوانەی کە ئاتاجن بە تایبەت پەنابەرانی نێو ئوردوگا کاتییەکان بە گوێرەی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاستیشت پێیان داگرت.

لە دیدارەکەدا سەبارەت بە ڕەوشتی ئیدلەب، ڕەوتی ئاستانە، ئاوارەو پەنابەرە سوورییەکان، دۆسیەی کیمیایی سووریاو گەڵاڵەکەی ڕووسیا بۆ بەرپاکردنی کۆبوونەوەیەک لە بارەی دابین کردنی ئاسایشتی گشتی لە ناوچەی کەنداوی فارس، یەمەن، مافی مرۆڤ و کۆرۆنا پێکەوە وتووێژیان کرد.