خەتیب زادە: سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا ئێران وەک دەستمایەی ھەڵبژاردن بەکار دێنن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387839-خەتیب_زادە_سەرۆک_کۆمارانی_ئەمریکا_ئێران_وەک_دەستمایەی_ھەڵبژاردن_بەکار_دێنن
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا لە مێژە ئێران وەک دەستمایەی ھەڵبژاردن بەکار دێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 03:32 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا ئێران وەک دەستمایەی ھەڵبژاردن بەکار دێنن

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا لە مێژە ئێران وەک دەستمایەی ھەڵبژاردن بەکار دێنن.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە  سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا لە مێژە  ئێران وەک دەستمایەی ھەڵبژاردن بەکار دێنن، نووسی: لە ئێستادا ئاستێکی تازەی ئاوابوونی ئەمریکا دەبینین.

وتیشی: «دۆناڵدترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژێکیان باسی کەڵکەڵەو خۆش خەیاڵییە پوچەڵەکانی لەمەڕ پەیوەندی پێوەکرانی لە لایەن تارانەوە دەکات و بۆ ڕۆژی دواتر گریمانەی پیلانێکی بێ بنەما لە ھەژمارێکی دەستکردی فیرقەیەکی تیرۆریستی بڵاو دەکاتەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا توییتێکی بڵاوکردەوە کە بە گوێرەیەوە چوار ئەمریکی لە ھێرشەکەی ساڵی ٢٠١٢ی بنغازیی لیبی دا کوژراون ھەتا بەم جۆرە خوێنی بەفێڕۆچووی ھێزە تایبەتییەکانی ئەمریکاو ئەم ڕاستییەی کە ئوسامە بن لادەن ھێشتا زیندووە، بشارێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: «دۆناڵد ترەمپ» بە نیازە لە ڕێگای توییتەوە شکۆی ئەمریکا بگەڕێنێتەوە.