خاوێن کردنەوەی چۆمی ئەڵوەن تەوەرەی وتووێژی نێوان کاربەدەستانی ئێران و عێراق بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388122-خاوێن_کردنەوەی_چۆمی_ئەڵوەن_تەوەرەی_وتووێژی_نێوان_کاربەدەستانی_ئێران_و_عێراق_بوو
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و نێونەتەوەیی و جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق لە تاران دیدارو وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 13:04 Asia/Tehran
  • خاوێن کردنەوەی چۆمی ئەڵوەن تەوەرەی وتووێژی نێوان کاربەدەستانی ئێران و عێراق بوو

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و نێونەتەوەیی و جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق لە تاران دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، لە دیداری ئەمڕۆ چوارشەممەی «موحسین بەھاروەند» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و نێونەتەوەیی و «عەبدولکەریم ھاشم» جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق، ھەردووک لا لە بارەی پرسی سنوور، خاوێن کردنەوەی چۆمی ئەڵوەن و ھاوکاریی لە بواری ڕێگای ئاسنەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.

ئەم چاوپێکەوتنە لە ئاراستەی ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنەکانی نێو بەیاننامەی سەرکردەکانی دوو وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق لە مارسی ٢٠١٧ دا ئەنجامی گرت.