هاوردە کردنی کاڵا لە سنووری شێخ سەڵەی کرماشان دەسیپێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388325-هاوردە_کردنی_کاڵا_لە_سنووری_شێخ_سەڵەی_کرماشان_دەسیپێکرد
فەرمانداری شاری سەلاس باوەجانی لە دەسپێکی هاوردە کردنی کاڵا لە سنووری شێخ سڵە لە ڕۆژی رابردووەوە هەواڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 12:23 Asia/Tehran
  • هاوردە کردنی کاڵا لە سنووری شێخ سەڵەی کرماشان دەسیپێکرد

فەرمانداری شاری سەلاس باوەجانی لە دەسپێکی هاوردە کردنی کاڵا لە سنووری شێخ سڵە لە ڕۆژی رابردووەوە هەواڵی دا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەدوڵڵا شوکر، ڕایگەیاند: بە هەماهەنگییە ئەنجام دراوەکان و بە پێی بڕیاری پێشوو لە ڕۆژی ڕابردووەوە هاوردە کردنی کاڵا لەلایەن بازرگانەکانەوە لە سنووری شێخ سەڵە دەستی پێکردووە.

ناوبراو گوتیشی : کاڵا هاوردە کراوەکان ئێستا لە گومرکی سنووریدان و دوای تێپەڕاندنی قۆناغە ئیدارەی و یاساییەکان ئازاد دەکرێن.

ناوبراو وتی: سنوورنشینەکان خاوەن حەوت هەزار و ٥٠٠ کارتی چالاکن کە دەتوانن بە هاوردە کردنی کاڵا مانگانە بڕی ٧٠٠ هەزار تمەن داهاتیان هەبێت.