زەریف : جیھان سەرکردە نوێکانی ئەمریکای لەژێر چاوەدێری دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388884-زەریف_جیھان_سەرکردە_نوێکانی_ئەمریکای_لەژێر_چاوەدێری_دایە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە راگێندرانی ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ، کۆتایی ھاتنی ملھوڕی لە لایەن سەرانی ئەم وڵاتە و رووھێنان بەرەو چەند لایەنەخوازیی ، ھاریکاریی و رێزگرتنی سیاسی داوا کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2020 13:49 Asia/Tehran
  • زەریف : جیھان سەرکردە نوێکانی ئەمریکای لەژێر چاوەدێری دایە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە راگێندرانی ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ، کۆتایی ھاتنی ملھوڕی لە لایەن سەرانی ئەم وڵاتە و رووھێنان بەرەو چەند لایەنەخوازیی ، ھاریکاریی و رێزگرتنی سیاسی داوا کرد .

محەەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە توویتێک دا بە ئاماژە بەوەی کە خەڵکی ئەمریکا قسەی خۆیان کرد وبۆچوونی خۆیان دەربڕی ، نووسی : جیھان خەریکی چاوەدێریە کە ئاخۆ سەرکردە نوێکانی ئەمریکا شێوازی تێکدەرانە ، دژە یاسایی و ملھوڕانە بەر ئەدەن و چەند لایەنە خوازی و ھاریکاری و رێزگرتن لە یاسا دەگرنەپێش ؟ 

زەریف جەختیشی کردەوە : سەروەریی ، بەرژەوەندیی نیشتمانیی و دیپلۆماسی بەرپرسانە پێشینەی روونی کوماری ئیسلامیی ئێرانە .

ئێوارەی شەممە میدیا ئەمریکیەکان لەوان سی ئێن ئێن ، فاکس نیوز ، سی بی ئێس ، ئاسۆشێتدپرێس و نیۆیۆرک تایمز بە ئاماژە بەوەی کە بایدن توانیویەتی 290 دەنگی ئێلێکتراڵ بەدەست بێنێ ، ئەویان بە سەرکەوتووی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا راگەیاند .