سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران : ئێران سوورە لەسەر بەدواداچوون و ئەنجامدەرانی تیرۆری سەردار سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388921-سەرۆکی_دەسەڵاتی_دادڤانیی_ئێران_ئێران_سوورە_لەسەر_بەدواداچوون_و_ئەنجامدەرانی_تیرۆری_سەردار_سلێمانی
سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران جەختی کردەوە ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جێبەجێ کردنی دادوەری لە بارەی فەرماندەران و ئەنجامدەرانی تاوانی تیرۆری سەردار سلێمانی مکوڕ و جددیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2020 11:38 Asia/Tehran
  • سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران : ئێران سوورە لەسەر بەدواداچوون و ئەنجامدەرانی تیرۆری سەردار سلێمانی

سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران جەختی کردەوە ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جێبەجێ کردنی دادوەری لە بارەی فەرماندەران و ئەنجامدەرانی تاوانی تیرۆری سەردار سلێمانی مکوڕ و جددیە .

سەید ئیبراھیم رەئیسی رۆژی دوشەممە بە ئاماژە بە شکستی ھێنانی ترەمپ لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا گوتی ، تیرۆریستێک کە ھەم لاگری تیرۆریستانە و ھەم دەستی بە خوێنی سەردار سولەیمانی پاڵەوانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم سوورە، لە کۆشکی سپی فڕێ ئەدرێتە  دەرەوە . 

رەئیسی بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆری سەردار سولەیمانی پرسێکە کە ھەرگیز لە بەدواداچوونی ناکشێینەوە ، جەختی کردەوە ، بێگومان لە بەدواداچوونی ئەم پرسە پاشگەز نابین .