ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ڕیاز با مەرایی کردن بۆ ڕژێمی زایونی ڕابگرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389095-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_ڕیاز_با_مەرایی_کردن_بۆ_ڕژێمی_زایونی_ڕابگرێت
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: ڕیاز واباشترە مەراییب کردن بۆ ڕژێمی زایونی ڕابگرێت و ڕێز لە دراوسێکانی بگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2020 07:24 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ڕیاز با مەرایی کردن بۆ ڕژێمی زایونی ڕابگرێت

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: ڕیاز واباشترە مەراییب کردن بۆ ڕژێمی زایونی ڕابگرێت و ڕێز لە دراوسێکانی بگرێت.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ئێوارەی پێنج شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: پاشای عەرەبستان کە سنووری یەمەن دەبەزێنێت و داکۆکیی لە داعشی چێکراوی تیرۆریزمی ئەمریکی کردووە لە عێراق و سووریاو لوبنان، بۆی نییە بوختان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتیشی: ئێران بەردەوام پشتگری سەرەکیی ئاشتی و ئاسایشتی دراوسێکان و تێکڕای ناوچەکە بووە.