گەشتی زەریف بۆ ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجان
تشرینی دووهم 20, 2020 10:00 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی گەشتی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ وڵاتانی ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجانی کرد لە حەوتەی داھاتوو.
«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە توییتێکدا نووسی:«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممەو سێ شەممەی حەوتەی داھاتوو سەردانی ڕووسیاو کۆ ماری ئازەربایجان دەکات.
خەتیب زادە ئامانج لەم گەشتە دوو ڕۆژەیەی وتووێژی ناوچەیی، کێشەی قەرەباغ» دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو ھەروەھا پرسە دوو لایەنەکانە.