گۆڕانکاریەکانی سوریا ، تەوەری وتووێژی نێوان نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و زەریف
لە چاوپێکەوتنی نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، گۆڕانکاریەکانی قەیرانی سوریا وتووێژی لەسەر کرا .
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ێئران لە دیداری گیەرپێدرسۆن نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا بە ئاماژە بە کەندوکۆسپنانەوەی ھەندێ وڵات لەسەر رێگەی چارەسەریی سیاسیی پرسەکانی سوریا ، گوتی : لە ساڵانی رابردوودا دەرفەتێکی گونجاو ھاتە پێش بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیرانی سوریا بەڵام ھەرجار رووبەڕوی ھەوڵی پوچەڵ کەرەوە و دەرفەت کوژ بووینەوە .
زەریف ھەروەھا جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی لابرانی بایکۆتەکانی سەر گەل و حکومەتی سوریا لە دۆخی کۆرۆنادا .
پێدرسۆنیش بە ئاماژە بە ھاریکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یەکلاکردنەوەی قەیرانی دە ساڵەی سوریا ، لەسەر گرنگایەتی رۆڵی ئێران لەم پروسەیەدا جەختی کردوەوە .