تشرینی دووه‌م 27, 2020 19:28 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی زەریف دوابەدوای شەھید بوونی سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران ، تیرۆری سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە لایەن تیرۆریستانەوە شەرمەزار کردو ئەم کارەساتەی لە گەلی ئێران سەرەخۆشی کرد.

«موحسین فەخری زادە» سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران  دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی لە ئەنجامی ھێرشێکی تیرۆریستی لە گردوپەڕی تاران شەھید کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی دیلۆماسیی گشتی و میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوە« موحەممەد جەوارد زەریف» بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ھەنگاوی تیرۆریستی و ترسنۆکانەی تیرۆری «موحسین فەخری زادە»ی لە لایەن تیرۆریستانەوە ئیدانە کرد.

زەریف ھەروەھا شەھید بوونی ئەم زانا ھەڵکەوتەو بەڕێوەبەرە سەرکەوتووەی لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان، جەماوەری ئێران، ھاوکارانی ئەو شەھیدە لە وەزارەتی بەرەڤانی و بنەماڵەی ئەوبەڕێزە سەرەخۆشی و پیرۆز کرد.

سەرپەیڤ