هەناردە کردنی کاڵا لە گومرگەکانی پارێزگەی کوردستان سەتی ٥٥ زیادی کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390053-هەناردە_کردنی_کاڵا_لە_گومرگەکانی_پارێزگەی_کوردستان_سەتی_٥٥_زیادی_کردووە
چاوەدێری گومرگەکانی پارێزگەی کوردستان وتی: ڕێژەی هەناردە کردنی کاڵا لە گومرگەکانی پارێزگەی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی خەزەڵوەر لە چاو ساڵی ڕابردوو ٥٥ لەسەد زیادی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2020 16:25 Asia/Tehran
  • هەناردە کردنی کاڵا لە گومرگەکانی پارێزگەی کوردستان سەتی ٥٥ زیادی کردووە

چاوەدێری گومرگەکانی پارێزگەی کوردستان وتی: ڕێژەی هەناردە کردنی کاڵا لە گومرگەکانی پارێزگەی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی خەزەڵوەر لە چاو ساڵی ڕابردوو ٥٥ لەسەد زیادی کردووە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ماوەی ٨ مانگی ئەمساڵ دوو ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٥٣٩ تۆن کاڵا لە گومرگەکانی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی ئێران هەناردە کراوە، ڕایگەیاند: بڕی دۆلاریی ئەو ڕێژە کاڵا هەناردە کراوە لە گومرگەکانی پارێزگاوە لەو ماوەیەدا  ٩٦٤ ملیۆن و ٩٨٥ هەزار و ٦٥٨ دۆلار بووە.

ڕەحمانی پوور وتیشی: کۆی هەناردە  لە گومرگەکانی  پارێزگەی کوردستان لە هەشت مانگی ئەمساڵ لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە سەدا ٥٥ و لە باری بڕی  دراویشەوە سەدا ١٢ زیادی کردووە.