ژێرئاوکەوتنی کەشتیەکی بارهەڵگری ئێرانی لە باکووری رۆژاوای کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390063-ژێرئاوکەوتنی_کەشتیەکی_بارهەڵگری_ئێرانی_لە_باکووری_رۆژاوای_کەنداوی_فارس
کەشتیەکی بارهەڵگری ئێرانی لە نزیک زارکی " خورعبداللە" و نزیک بەندەری ئوم قەسری عێراق نوغرۆ بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2020 05:58 Asia/Tehran
  • ژێرئاوکەوتنی کەشتیەکی بارهەڵگری ئێرانی لە باکووری رۆژاوای کەنداوی فارس

کەشتیەکی بارهەڵگری ئێرانی لە نزیک زارکی " خورعبداللە" و نزیک بەندەری ئوم قەسری عێراق نوغرۆ بوو .

دوای هەفتەیەک لە بەڕێکەوتنی لە بەندەری خوڕەمشەهر-ەوە، کەشتییەکی ئێرانی ژێرئاوکەوت.

بە گوێرەی لێدوانی نورەڵا ئەسعەدی بەرپرسی کەشتیەوانی لە بەندەری خوڕەمشەهر، کەشتیی “توران” بە گەیشتنی بە خۆر عەبدڵا  لە نزیک بەسڕە ژێرئاوکەوتووە.

بەرپرسەکە ڕایگەیاندووە، “کەشتییەکە بازرگانییە و ئاسنی بارکردبوو بۆ بەندەری ئوم قەسڕ لە بەسڕە، حکومەتی ئێران لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری ژێرئاوکەوتنییەوە دەکات.”

هاوکات وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگه‌یاند، “کەشتییەکەی ئێران بەهۆی گرفتی  تەکنیکیەوە  ژێرئاوکه‌وتووە، تیمەکانی بەندەری ئوم قەسڕ ئه‌ندامانی تیمی بەڕێوەبردنی که‌شتیه‌که‌یان رزگاکردووە.”