بەرپاکرانی پێنجەمین خولی وتووێژەکانی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390180-بەرپاکرانی_پێنجەمین_خولی_وتووێژەکانی_ئێران_و_یەکێتیی_ئەورووپا
پێنجەمین خولی وتووێژەکانی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا لە ئاستی باڵادا بە شێوەی ئۆتلاین بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 19:57 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی پێنجەمین خولی وتووێژەکانی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا

پێنجەمین خولی وتووێژەکانی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا لە ئاستی باڵادا بە شێوەی ئۆتلاین بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم وتووێژانە ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی ھاوبەشی «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و «ھێڵگا شمید» سکرتێری گشتیی پێکھاتەی ھەنگاوی دەرەوەیی یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوە برا.

لە پێنجەمین خولی وتووێژەکانی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا لە ئاستی باڵادا ، ھەردووک لا وێڕای پیادا چوونەوە بە ھاوکارییەکانی پێشوو، بەستێنی ھاوکاریی ھاوبەشی داھاتوو لە ژێر ناوی سەرەکیی گرفتەکانی ھاوپەیوەند بە کۆچبەران و پەناخوازان و خەباتی دژی ماددە ھێشبەرەکان، بابەتگەلی دوولایەنە لە بوارگەلی وەک ئابووری، بازرگانی، کشت و کاڵ، گواستنەوە، ھاوکاریی مرۆڤ دۆستانەی داگری کۆڤیدی_١٩ و بەرنگار بوونەوەی بەڵا سروشتییەکان و وزەی ئاشتیانەی ناڤۆکی تاوتوێ کرا.