دوایین ئامار : 6151 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون، مەرگی191 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390626-دوایین_ئامار_6151_کەس_لە_ئێران_تووشی_کۆرۆنا_بوون_مەرگی191_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6151 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2020 13:54 Asia/Tehran
  • دوایین ئامار : 6151 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون، مەرگی191 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6151 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 191 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 53 هەزار و  816 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا  یەک ملیۆن و 164 هەزار و 535 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 885 هەزار و54  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.