نوێژخوێندنی رێبەری باڵای شۆڕش لە سەر تەرمی ئایەتوڵڵا مسباحی یەزدی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391119-نوێژخوێندنی_رێبەری_باڵای_شۆڕش_لە_سەر_تەرمی_ئایەتوڵڵا_مسباحی_یەزدی
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە سەر تەرمی ئایەتوڵڵا مسباحی یەزدی نوێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2021 16:15 Asia/Tehran
  • نوێژخوێندنی رێبەری باڵای شۆڕش لە سەر تەرمی ئایەتوڵڵا مسباحی یەزدی

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە سەر تەرمی ئایەتوڵڵا مسباحی یەزدی نوێژی کرد .

ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لەسەر تەرمی ئایەتوڵڵا مسباحی یەزدی ، وێڕای دابەستنی نوێژ و خوێندنەوەی فاتیحا ، لە گەڵ ئەودا ماڵاوایی کرد . 

ھەروەھا رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی رۆژی شەممە لە پەیامێک دا وێڕای سەرەخۆشی کردنی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا موحەمەد تەقی مسباحی یەزدی لە بنەماڵە و منداڵان و شاگردان و لاگرانی ئەو مامۆستا ئایینیە ، فەرمووی : بەڕێزیان ، بیرمەندێکی ھەڵکەوتە ، بەڕێوەبەرێکی شیاو ، خاوەنی زمانی پاراو لە دەربڕینی حەق و پاوەجێ لەسەر رێگەی راست بوو . 

ئایەتوڵڵا محەممەد تەقی مسباحی یەزدی ،موجتەهید، بناغەدانەر وسەرۆکی دامەزراوەی ڕاهێنان وتوێژینەوەی ئیمام خومەینی ڕە ، نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵکی پارێزگەی خوراسانی ڕەزەوی لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری، ئەندامی پێشووی شورای باڵای شۆڕشی فەرهەنگی ، ئەندامی کۆمەڵی مامۆستایانی حەوزەی علمیەی قوم ، سەرۆکی پێشووی شورای باڵای کۆگەی جیهانی ئالو بەیت (ع )ویەکێ لە مامۆستایانی حەوزەی علمیەی قوم دوای تەحەمول کردنی یەک دەورە نەخۆشی ، پاشنێوەرۆی هەینی لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی تاران کۆچی دوایی کرد.