شەھید بوونی سنووروانێکی ئێرانی لە کاتی کۆنترۆڵ کردنی سنوور لە کوردستاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391302-شەھید_بوونی_سنووروانێکی_ئێرانی_لە_کاتی_کۆنترۆڵ_کردنی_سنوور_لە_کوردستاندا
سنووروانێکی ھەنگی سەرسنووری شارستانی بانە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە کاتی بە جێ ھێنانی ئەرکەکانی بە پلەی بەرزی شەھید بوون گەییشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2021 17:24 Asia/Tehran
  • شەھید بوونی سنووروانێکی ئێرانی لە کاتی کۆنترۆڵ کردنی سنوور لە کوردستاندا

سنووروانێکی ھەنگی سەرسنووری شارستانی بانە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە کاتی بە جێ ھێنانی ئەرکەکانی بە پلەی بەرزی شەھید بوون گەییشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سەیید سەججاد موستەفەوی» سنووروانی  ھەنگی سەرسنووری شارستانی بانە لە پارێزگای کوردستان  ڕۆژی سێ شەممە لە کاتی بەجێ ھێنانی ئەرکەکانی و کۆنترۆڵ کردنی سنوورو پشتیوانی لە یەکە جەنگاوەرەکانی سەقامگرتووی سنوورەکان بە پلەی بەرزی شەھید بوون گەییشت.

سەرداری سەرتیپ «عەلیڕەزا مەرزبانی» فەرماندەری سنووروانیی پارێزگای کوردستانم لە پەیامێکدا شەھید بوونی ئەم سنوورپارێزەی لە بنەماڵەو ھاوسەنگەرەکانی ئەو شەھیدە سەرەخۆشی و پیرۆز کرد.