پەرە سەندنی ڕادەی پاشەکەوتی نەوتیی ئێران لە ئاوەکانی کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391658-پەرە_سەندنی_ڕادەی_پاشەکەوتی_نەوتیی_ئێران_لە_ئاوەکانی_کەنداوی_فارس
بەڕێوەبەری کاروباری تەکنیکیی کۆمپانیای نەوتی «فەلاتی قاڕڕە»ی ئێران باسی پەرە سەندنی ڕادەی پاشەکەوتی نەوتی ئێرانی کرد لە ھەرێمە نەوتییەکانی کەنداوی فارس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2021 11:42 Asia/Tehran
  • پەرە سەندنی ڕادەی پاشەکەوتی نەوتیی ئێران لە ئاوەکانی کەنداوی فارس

بەڕێوەبەری کاروباری تەکنیکیی کۆمپانیای نەوتی «فەلاتی قاڕڕە»ی ئێران باسی پەرە سەندنی ڕادەی پاشەکەوتی نەوتی ئێرانی کرد لە ھەرێمە نەوتییەکانی کەنداوی فارس.

«عەلی خاجەوی» بەڕێوەبەری کاروباری تەکنیکیی کۆمپانیای نەوتی «فەلاتی قاڕڕە»ی ئێران وتی: دوای موتاڵای زۆر لە چوار مەیدان و ھەرێمی نەوتیی «بەھرەگان سەر»، «ھیندیجان»، «نەورۆز» و «ئەبو زەر» کە ھەر ھەمووشیان لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دان، زیاتر لە ٧٤٠ ملوێن بەرمیل نەوت لە پاشەکەوتی نەوتی ئێران زیاد کرا.

خاجەوی وتیشی: ٢١٧ ملوێن بەرمیل نەوت لەم ھەرێمە نەوتیانە بۆ ھەڵێنجاندن دەبێت کە بەم پێیە بەرامبەر بە دە ملیارد دۆلار لە بایی سەرچاوەکانی نەوتی ئێران زیاد کراوە.

بەڕێوەبەری کاروباری تەکنیکیی کۆمپانیای نەوتی «فەلاتی قاڕڕە»ی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم ڕادە نەوتە بە تەکنیکی تازە ھەلی ھەڵێنجاندنی بۆ دەڕەخسێت، وتیشی: دەبێ ھەڵقەندنی تازە ئەنجام بگرێت کە لەم بوارەدا بەرنامەی تازەی بۆ داڕێژراوە.