دەسپێکی کوتان بۆ کۆرۆنا ، بەمزوانە لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392042-دەسپێکی_کوتان_بۆ_کۆرۆنا_بەمزوانە_لە_ئێران
وەزیری تەندروستیی ئێران گوتی : کوتانی کۆرۆنا لە ئێران بەمزوانە دەسپێدەبێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2021 10:30 Asia/Tehran
  • دەسپێکی کوتان بۆ کۆرۆنا ، بەمزوانە لە ئێران

وەزیری تەندروستیی ئێران گوتی : کوتانی کۆرۆنا لە ئێران بەمزوانە دەسپێدەبێ .

سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستیی ئێران رۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بە ھەوڵدان بۆ سازکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای ئێرانی گوتی : ھاوردەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران بەمزوانە دەسپێدەبێ . 

نەمەکی گوتیشی : بە ھاوردە کردنی  ڤاکسینی کۆرۆنا  ، کوتانی تاقمە ھەستیار و لەبەر مەترسیەکان دەستپێدەبێ . 

ھەروەھا بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی لیژنەی کارگێڕیی فەرمانی حەزرەتی ئیمام (رە) گوتی : دوای لێکدانەوەی تەندروستیی 21 خۆبەخش کە ڤاکسینی کۆرۆنای بەرھەمھاتووی ئێرانی لەوان دراوە ، مۆڵەتی لێدان لە 14 کەسی دیکەش دەرچووە . 

قۆناغی یەکەمی کوتانی ئینسانیی  ڤاکسینیی ئێرانی بە ناوی کۆو ئێران بەرەکەت ، 29 ی دسیسامبری 2020 لەسەر خۆبەخشان ئەنجامدرا .