شاندێکی تالیبان گەییشتە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392111-شاندێکی_تالیبان_گەییشتە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی شاندێکی سیاسیی تالیبان بۆ ئێرانی پشتڕاست کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2021 03:35 Asia/Tehran
  • شاندێکی تالیبان گەییشتە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی شاندێکی سیاسیی تالیبان بۆ ئێرانی پشتڕاست کردەوە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران ڕایگەیاند: ئەم شاندە بە پێی ھاواھەنگیی پێشترو لە سەر بانگێشتنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە گەییشتووەتە تاران و لە لایەن کاربیەدەستانی وەزارەتی دەرەوە پێشوازیی لێ کراوە

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: شاندە سیاسییەکەی تالیبان لە ماوەی مانەوەی لە تاراندا، ھێندێک دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی وڵات لەوانە وەزیری دەرەوە و نوێنەری تایبەتیی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان دەبێت و سەبارەت بە ڕەوتی ئاشتی لە ئەفغانستان و بابەتگەلی ھاوپەیوەند ، بیروڕا دەگۆڕانەوەو ڕاوێژ دەکەن.