بەیاننامەی کۆبوونەوەی ئاسایی لێژنەی ئامادە کردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژێنێڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392229-بەیاننامەی_کۆبوونەوەی_ئاسایی_لێژنەی_ئامادە_کردنی_یاسای_بنەڕەتیی_سووریا_لە_ژێنێڤ
«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران باسی دەرکرانی بەیاننامەی کۆبوونەوەی کۆتایی وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2021 02:27 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆبوونەوەی ئاسایی لێژنەی ئامادە کردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژێنێڤ

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران باسی دەرکرانی بەیاننامەی کۆبوونەوەی کۆتایی وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەم بارەیەوە ڕاشیگەیاند: لە پەراوێزی پێتجەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ئامادە کردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا  کە لە ٢٥ ھەتا ٢٩ی ژانویە لە ژێنێڤ خەریکە بەڕێوە دەچێت، سێ وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیاو کۆماری تورکیا دوای دانیشتن و ڕاوێژ لەگەڵ شاندەکانی سووریا و «گییەر پیدێرسۆن» ناردراوی تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا، بیروڕای خۆیانیان لە قەواخی بەیاننامەیەک دا دەربڕی.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە بارەی بڕگەکانی بەیاننامەکەو جەختی کرد: ئەم سێ وڵاتە وێڕای دەستەبەریی پێشوازی لە ڕاوێژەکان  لە چوارچێوەی لێژنەی ئامادە کردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا و ڕۆڵ و ھەنگاوەکانی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، لە بارەی بەردەوام کرانی ڕاوێژەکان لە دانیشتنی  داھاتووی کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکانی سووریا لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە ڕێککەوتن.

وتیشی: لەم بەیاننامە ھاوبەشەدا جارێکی تر لە سەر بەڵێنمەندیی بەرامبەر بە دەستەڵات، سەربەخۆیی، یەکگرتن و پارێزرانی سەروەریی خاکی سوریا پێداگری کراوەو پێ لە سەر پێویستیی ڕێزگرتن لەم بنەمایە لە لایەن تەواوی لایەنەکانەوە پێداگریی کراوە.