کەڵکوەرگرتن لە 13 پرۆژەی نیشتمانیی و گرنگی ئاو و کارەبا لە ناوچە کوردنشینەکان
سەرۆکی کۆماری ئێران ، 13 پرۆژەی نیشتمانیی و گرنگی پیشەسازیی ئاو و کارەبای وڵاتی لە ھەردوو پارێزگەی کوردستان و خوڕاسانی باکوور بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس وەگەڕخست .
حەسەن روحانی ئەمڕۆ یەکشەممە ھاوکات لە گەڵ دەسپێکی دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس13 پرۆژەی گەورەی ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆی لە پارێزگای خوڕاسانی باکوور ، مەریوان ، کامیاران و سەقز لە پارێزگەی کوردستان بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس کردەوە .
ئەمڕۆ یەکشەممە 12 ی رێبەندان رێکەوتە لە گەڵ 31 ی ژانیڤەری 2021 ی زایینی ، دەسپێکی دەیەی پیرۆزی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە .
42 ساڵ لەمەوبەر لە وەھا رۆژێک دا ، 12 ی رێبەندانی ساڵی 1357 ی ھەتاوی ( یەکی شوباتی 1979) ، ئیمام خومەینی (رە) بنیاتنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دوای 15 ساڵ دووری و دوورخرانەوە لە نیشتمان ، لە نێو پێشوازیی گەرموگوڕی خەڵک پێی نایەوە خاکی ئێران .