ڕاوێژی کاربەدەستانی ئێرانی و عێراقی لە بارەی شێوازەکانی کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە بانکییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392445-ڕاوێژی_کاربەدەستانی_ئێرانی_و_عێراقی_لە_بارەی_شێوازەکانی_کەڵک_وەرگرتن_لە_سەرچاوە_بانکییەکان
سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران و بەڕێوەبەری بانکی بازرگانیی عێراق دیدارو وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 03, 2021 17:05 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی کاربەدەستانی ئێرانی و عێراقی لە بارەی شێوازەکانی کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە بانکییەکان

سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران و بەڕێوەبەری بانکی بازرگانیی عێراق دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەبدولناسر ھیممەتی» سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «سالم چەلەبی» بەڕێوەبەری بانکی بازرگانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە تاران وتووێژیان کرد کە لەو دیدارەیاندا شێوازەکانی کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی بانکی ناوەندی تاوتوێ کرا.

کاربەدەستانی بانکی ئێران و عێراق لە ماوەی منگەکانی ڕابردوو گەلێک جار لە بارەی ئاراد کرانی سەرچاوە دراڤییەکانی ئێرانەوە پێکەوە ڕاوێژیان کردووە.

بە پێی ئەم دانوستانانە، بڕیار وایە ئێران دەستی بە سەرچاوە دراڤییەکانی داھاتی ناردەی گاز بۆ عێراق بگات.