جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە سنە : ڕێکخستنی کۆڵبەرەکان کاری لەپێشەوەی حکومەتە
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پرسی کۆڵبەری لەو پرسانەیە کە حکومەتی دوازدەیەم بۆ ڕێکخستنی پەسەندکراوی هەبووە و ئەمڕۆش بەدواداچوونی بۆ دەکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق جەهانگیری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کاتی گەییشتنی بە فڕۆکەخانەی سنە ڕایگەیاند: یەکێک لەو بابەتانە کە بیری ئێمەی بە خۆوە خەریک کردووە پرسی کۆڵبەرییە و پێشتریش حکومەت لەو پێوەندییەدا پەسەندکراوی هەبوو و ئەمرۆ ڕاپۆرتێکی تەواو لەسەر ئاستی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەندکراوە دەخەینەڕوو .
ناوبراو گوتیشی : لە سنوورەکانی کوردستان بەرنامەی زۆرمان بۆ گەشەی بازرگانی هەیە کە ئەبێ ژێربینا سنوورییەکەی ئامادە ببێت.
ناوبراو وتیشی: بەرنامەی گرینگمان بۆ گەشەی پارێزگای کوردستان لە بواری پێترۆکیمیایی، ئاسن و کارگەی تایەسازی پێشبینی کردووە کە بەشێکی دەستیپێکردووە بەڵام تا ڕادەیەک بە سستی چووەتە پێشەوە و ئەو بابەتە لە ئەم سەفەرەدا شوێنگیری دەکرێت.