بە بەشداری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، ناوچەی تایبەتی ئابووریی بانە چالاکی خۆی دەستپێکرد
چالاکیی ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە ئەمڕۆ بە بەشداری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار دەستی پێکرد.
بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ ئێسحاق جەهانگیری لە دانیشتنی بنکەی ئابووریی خۆڕاگریی کوردستان وتی: ناوچەی تایبەتی بانە هەلێکی تایبەت بۆ پەرەدان بە سەرمایەدانانە و لەوێدا ئاسانکاریه کی باش بۆ سەرمایەدانەران لە بەرچاو گیراوە.
ئەو وتیشی: سەرمایەدانەران بە مەبەستی هەناردە کردنی کەلوپەل دەتوانن لەم ناوچەدا چالاکی خۆیان دەست پێ بکەن. ناوچە تایبەتەکان لە هەموو جێگاکانی ئێران چالاکن و بوونەتە جەمسەری ئابووری وڵات.
ناوبراو باسی گرینگایەتی سنووری باشماخی کرد و ڕایگەیاند: ئێستا لە هەموو کاتێ زیاتر پێویستمان بە ڕێکوپێک کردنی کاروباری سنوورەکانی وڵات بە تایبەت سنووری باشماخە و هیوادارم لە زووترین کاتدا ئەم سنوورە ببێتە شوێنێک بۆ بازرگانان.
ئەو هەروەها شاری بانەی وەکوو شارێکی ستراتیژیک ناو برد و وتی: ناوچەی تایبەت هەلێکی تایبەت بۆ پەرەدان بە سەرمایەدانانە و ئاسانکاریەکی باش بۆ سەرمایەدانەران لە بەرچاو گیراوە.
Characters: 179 ,Words: 27 ,Lines: 3
متن خبر