ئادار 13, 2021 19:12 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : پەلامار بۆ سەر گەمی ئێرانیی تێکدەرانە بووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، پەلامار بۆسەر گەمی کانتینەربەری ئێرانیی بە هەنگاوێکی تێکدەرانە زانی.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعید خەتیب زادە رۆژی شەممە گوتی : راپۆرتە گەیشتووەکان ، پەلاماری تێکدەرانە بۆسەر گەمی کانتینەربەری ئێران کە تەواو بە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتیی و مافی دەریاکانەپشتڕاست دەکاتەوە .

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی ئەم هەنگاوە گوتی : ئەنجامدانی کاری پێویست لە بارەی ناسینی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تێکدەرانە لە بەرنامەی کاری بەشە جیاجیاکان دایە و بەدواداچوونی پێویست لەمبارەوە لە رەهەندی جیاجیادا شێلگیرانە ئەنجام ئەدرێ .

عەلی غیاسیان وتەبێژی کۆمپانیای گەمیەوانیی ئێران ڕایگەیاند: دوای  لێکەوتنی شتێکی تەقینەوەیی لە گەمیی کانتینربەری ئێران شاری کورد کە 20 ی ڕەشەممە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای ناوەڕاست، ڕوویدا، بەشێک لە ھەیکەلی گەمیەکە خەساری بەرکەوت.

ئەو  گەمیە کە هی کۆمپانیای گواستنەوەی کانتینریگەمیەوانیی کۆماری ئیسلامییە، لە ئێرانەوە بەرەو ئەورووپا ڕێی دەکرد.

دوای بەرکەوتنی مادەیەکی تەقەمەنی لە  ھەیکەلی پاپۆرەکە، ئاگرکەوتنەوەیەکی کورت لە شوێنە تەقینەوەکە ڕوویدا کە بە هەولی دەستبەجێی فەرماندە فەرمانبەرانی پاپۆڕەکە ڕاگیرا و هیچ فەرمانبەرێکیش زیانی پێنەگەیشت.

سەرپەیڤ