سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ عێراق ڕاگیران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394101-سەرجەم_گەشتە_ئاسمانییەکانی_ئێران_بۆ_عێراق_ڕاگیران
ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاند بەهۆی زیادبوونی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق بڕیاردراوە بۆ ماوەی هەفتەیەک سەرجەم گەشتەکانیان بۆ عێراق ڕابگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2021 11:21 Asia/Tehran
  • سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ عێراق ڕاگیران

ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاند بەهۆی زیادبوونی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق بڕیاردراوە بۆ ماوەی هەفتەیەک سەرجەم گەشتەکانیان بۆ عێراق ڕابگرن.

سەرۆکی ڕێکخراوەکە بە ئاژانسی هەواڵدەریی  فارس ی ڕاگەیاندوە لە رۆژی 14 ی ئازارەوە بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت بڕیارەکە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانەی ئێرانە لە توشبوونیان بە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبوەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە چەند هەفتەیەکە ژمارەی توشبووانی رۆژانەی کۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە و هەندێک رۆژ زیاتر لە پێنج هەزار توشبوو تۆماردەکرێت،بەرپرسانی تەندروستیش دەڵێن زۆرینەی توشبووەکان لە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنایە.