ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ڤایرۆسی چەتوونی «ترامپیسم» تەواو کۆشکی سپیی توش کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394298-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_ڤایرۆسی_چەتوونی_ترامپیسم_تەواو_کۆشکی_سپیی_توش_کردووە
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، وتی: بەردەوامیی سیاسەتی بایکۆت و دۆستایەتی کردن لە گەڵ تیرۆریزم وادەر دەخات کە ڤایرۆسی چەتوونی «ترامپیسم» تەواو کۆشکی سپیی توش کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 19, 2021 09:24 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ڤایرۆسی چەتوونی «ترامپیسم» تەواو کۆشکی سپیی توش کردووە

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، وتی: بەردەوامیی سیاسەتی بایکۆت و دۆستایەتی کردن لە گەڵ تیرۆریزم وادەر دەخات کە ڤایرۆسی چەتوونی «ترامپیسم» تەواو کۆشکی سپیی توش کردووە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران  بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا نووسی: بەردەوامیی سیاسەتی بایکۆت و دۆستایەتی کردن لە گەڵ تیرۆریزم و سوکایەتی کردنی «بایدێن» بە سەرۆک کۆماری ڕووسیا  وادەر دەخات کە ڤایرۆسی چەتوونی «ترامپیسم» تەواو کۆشکی سپیی توش کردووە.

 ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران  بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتیشی: ئەمەش ھەمان ترامپە و ئەو بۆچوونەی «نیکسۆن» سی و حەوتەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکامان وەبیر دێنێتەوە کە کاتی خۆی لە بیرەوەرییەکانی دا نووسیویەتی، ئەمڕۆ شارستانیەتی ئەمریکا توشی نەخۆشییەکی  بێ چارەسەری و مەرگھێن ھاتووە.